وەكو دەزانین ئەوانەی دوانەن لە دایكێك و بە سكێك لە دایك دەبن، هەمیشە هاوشێوە و هاوڕەنگن، لە یەك دەچن و تەنانەت بە ئەستەم ناتوانیت جیایان بكەیتەوە، بەڵام ئەو دوانەیەی لە وڵاتی بەریتانیا، ئەگەرچی جمكن بەڵام جیاوازن لە یەكتر و هەر یەكە رەنگێكە ! ئەو دوو منداڵە كچە ناویان (ئەمیلا و ئانایە)، لە شاری مانچستەری بەریتانیا لە دایك بوون، ئەمیلا، چاوەكانی قاوەییە و چاوی ئەنایەش شینە، هەر یەكە لە (هانا یاركەر و كایل ئارمسترۆنگ) دایك و باوكی ئەو دوو منداڵە جمكە دوو رەنگەن، دایكی منداڵەكان كە تەمەنی (20) ساڵە، دەڵێ: كاتێك ئەو دوانەیەم بوو، زۆرم لا سەیر بوو ئاخۆ چۆن رەنگی هەر منداڵێكم رەنگێك بێت، ئێستا كە دەچمە دەرەوە، خەڵك بە سەرسامی لە شێوەی منداڵەكانم دەڕوانن و دەپرسن ئاخۆ هەردووكیان منداڵی منن ! ئەمایلا بە باوكی چووە و ئانایەش بە دایكی، ئەمیلا كاتێك لە دایك دەبێ، كێشی (2.5) دوو كیلۆ و نیو دەبێ و ئانایەش نزیكەی (2) كیلۆ بووە، تەنانەت نەك شێوەیەیان بەڵكو لە شێواز و رەفتار و بیر كردنەوەش جیاوازن لەگەڵ یەكتردا.