چۆن و كەی تیشێرت لەبەر دەكەیت

چۆن و كەی تیشێرت لەبەر دەكەیت
لە ژمارەی پێشوودا تیشكمان خستە سەر بلووز و بەدی، كە دوو جلی جوان و سەرنجڕاكێشن تا لەو ماوەیەی داهاتوودا دوای گۆڕانی كەش و هەوا لەبەر بكرێن، كە بەرەو فێنكی و وەرزی بەهاری دەچین، بۆیە دەبێ جلەكانیش گۆڕانكاریان بەسەردا بێت، هەروەها خانمان جلێكیان لەبەر بێت لەگەڵ كەشی ئێستا شیاو بێت، ئەمجارەیان جلێكی دیكە جێگەی بلووز و بەدی دەگرێتەوە، ئەو جلەش لە هەمان شێوی بلووزە بەڵام تەنكترە و ناسكترە، وەكو بەدیش وایە، كەچی جەستە ناگرێت و لەبەر كردنی خۆشە، لەم ماوەیەی نێوان كۆتایی وەرزی زستان و سەرەتای نزیك بوونەوە لە وەرزی بەهار، سەرما و سۆڵە دەشكێ و لەبەر كردنی جلێكی وەك تیشێرت شیاو و گونجاوە بۆ ئەو ماوەیەدا. تیشێرت لە چەند شێوەیەكی هەمە چەشنن، لەوانە: تیشێرتی بەقۆڵ، تیشێرتی بێ قۆڵ، تیشێرتی نیو قۆڵ، هەر یەكە بۆ كات و شوێنێك لەبەر دەكرێن، دەتوانی تیشێرتی بە قۆڵ بۆ چوونە دەرەوە و بازاڕكردن وتەنانەت دەوامیش لەگەڵ چاكەتێك لەبەر بكەیت، تیشێرتی بێ قۆڵیش لە ماڵ و لە كاتی پشوودا لەبەركردنی خۆشە و فراوانە، تیشێرتی نیو قۆڵیش بۆ چوونە سەیران و سەردانی هاوڕێ و دۆستان گونجاوترین جلە.
Top