خەوننامە - خۆر

خەوننامە - خۆر
لە خەوننامەدا هاتووە كە خۆر، بە مانای مژدە و پەیامی خۆش دەبێت، لە هەندێ حاڵەتیشدا بە مانای زیان و ئازارەوە دێ، ئەگەر لە خەودا خۆر لێت نزیك بوو، یان هەستت بە گەرمایی خۆر كرد، مانای ئەوەیە لە كەسێكی باش نزیك دەبیتەوە و هاوكارت دەبێ، ئەگەر خۆرەكە تەواو نزیك بوو، مانای دەبیتە خاوەن كار و پرۆژە و پلەدار دەبیت، ئەگەر لە خەودا لەبەر هەتاوەوە ئارەقەت كرد و گەرمات بوو، مانای ئەوەیە ئەركێكی قورست لەسەر شانە و گرفتیشت هەیە. ئەگەر لە خەودا بینیت كە خۆر كزە و رووناكی كەمە، مانای وایە تووشی كێشە و گرفت دەبیتەوە و بەرەو نەهامەتی رێگە دەگریت. ئەگەر لە خەودا خۆرگیران بوو، مانای وریای باری تەندروستی و سامانت بە.
Top