مۆدە باوەكانی نەخش و نینۆك بۆ (2016)

مۆدە باوەكانی نەخش و نینۆك بۆ (2016)
بۆیە و مەناكیری نینۆكی دەست، بە بەشێكی گرنگی جوانكاری هەژمار دەكرێ. كاتێك خانمێك دەبینیت نینۆكی پەنجەكانی بە رەنگی جوان رازاوەتەوە، ناتوانی چاوت لەسەر دەستەكانی لابدەیت كە چەندە سەنجڕاكێشە لە جوانیدا، لە ئێستاوە مۆدی بۆیە و نینۆك زیاتر دەردەكەون، (جۆلدی فۆرمان) كە پسپۆری نینۆك و هەڵبژاردنی رەنگەكانی نینۆكە، لە تازەترین دیزاینەكانی مۆدی نینۆك، ئەو شێوازەی دیزاین كردووە بە ناوی (یۆلیا - yullia)، لە مۆدە تازەكانی نینۆك بۆ ساڵی (2016) كە جۆرە رەنگ و نەخشی جۆراوجۆرە، لەم مۆدەدا بایەخ بە هەردوو رەنگی (سپی و شێوازی جۆڵدی فۆرمان) دراوە، هەروەها لە مۆدە تازەكاندا گرنگی بە رەنگی كراوە و زەق دراوە، تەنانەت نینۆكی شێوازی زەیتی و بە بریقە دەبێتە مۆدی سەردەمی ساڵ و مۆدەكانی وەرزی زستانیش زیاتر لە تاك رەنگ و سادەن. بۆیە لە دوای ئەو وەرزەوە باوی نەخش و رەنگی جۆراوجۆر دێنەكایەوە. ئەو مۆدانەی لە داهاتوودا دەبنە مۆدی سەردەمی نینۆك ئەوانەن: مۆدی فرانشی سەراوژێر، مۆدی رەنگی كاڵ و رەنگی كز، مۆدی نینۆكی رەنگاوڕەنگ و هەمەچەشن.
Top