رەنگە بەلاتانەوە ئەو پردە بازنەییە شتێكی سادە و ئاسایی بێت، هەندێكی دیكەش بیریان بۆ ئەوە دەچێ ئاخۆ ئەو پردەی نێو ئاوە بۆ بەم دیزاینە و شێوە بازنەییە دروست كراوە، مەبەست چییە لەو كارە ئەندازەییەدا، خۆی لە راستیدا دەبوایە پردێكی راست و رێك بوایە، وەك هەموو پردێكی نێو ئاو و رووبار و دەریاكاندا، ئەو پردە لە وڵاتی ئورۆگوای دروست كراوە، ماوەی (12) مانگی خایاندووە، ئەندازیاری ئەو پرۆژە بازنەییە ناوی (دارت ڤادر)ـە و كاتێك شێوەی ئەندازەی پردەكەی دانا، هەموو وایانزانی كە ئەو ئەندازیارە لە دەروونەوە تەواو نییە، ئاخۆ بۆچی پردێكی شێوە بازنەی لەنێو ئاودا دروست كردووە، پردەكە بە ناوی (لۆگونا گارزۆن)، دەكەوێتە نێوان هەردوو شاری (رۆچا و مالۆندادۆ)، پردەكە لە شەقامێكی خێرا دەست پێدەكات و كاتێك دەگاتە نێو ئاوەكە، وەكو شێوەی چیوە چاو دەبێتە دوو لەت و شێوەیەكی بازنەیی دروست دەكات، دوای تەواوبوونی پرۆژەكە ئەندازیارەكە بەم جۆرە سوودی ئەو پردەی خستەڕوو كە پردی بازنەیی نێو ئاو، چەندین سوودەی هەیە، لەوانە: ئەگەر لایەكی پردەكە بڕووخێت، لایەكی دیكەی دەمێنێتەوە، وەكو چۆن زۆربەی پردەكانی نێو ئاودا دوای ماوەیەك دەڕووخێن، هەروەها كاتێك شوفێران دەگەنە سەر پردەكە، خێراییان كەم دەكەنەوە و بەمەش پاڵەپەستۆ لەسەر پردەكە كەم دەبێتەوە، جگە لەوەش كاتێك بەسەر ئەو پردە رەت دەبی، ماوەیەكی زیاترت پێویستە و بەمەش چێژ لە سەیركردنی ئەو شوێنە دەبەیت، لە كۆتاییشدا ئەندازیارەكە دەڵێ: لە ئاسمانیش شێوەی پردەكە وەك چاوی مرۆڤ دەردەكەوێت.