بۆ زانیاریت - پەلكە زێڕێنە

بۆ زانیاریت - پەلكە زێڕێنە
لە كاتی نزمە باراندا، لە ئاسماندا هێڵێكی چەماوە و نیو بازنەیی رەنگاوڕەنگ دەبینین، كە رەنگە جوانەكانی سەرنجی هەمووان رادەكێشێ، ئەوە بە دیاردەیەكی فیزیۆلۆجی سرووشتی دەناسرێ، هەروەها بە پەلكە زێڕێنەی باران و ئەنگەكان دەناسرێت، ئەو دیاردەیە روودەدات كاتێك ئاسمان بارانە و هەتاویش جار جارە دەردەكەوێت، لە ئەنجامی شكانی تیشكی خۆر، كە چەندین رەنگی سەرەكی لە خۆ دەگرن، كاتێك تیشكی خۆر بەر دڵۆپەكانی باران دەكەون، ئیدی ئەو تیشكە بۆ رەنگە سەرەكییەكانی خۆی دابەش دەبێ و لە شێوەیەكی نیوبازنەیی گەورەوە دەردەكەوێت، كە رەنگەكانی پەلكە زێڕێنە لە دەرەوە بە سوور دەست پێدەكات و پاشان پرتەقاڵ و زەرد و سەوز و شین و لە ژوورەوەش بە رەنگی وەنەوشەیی، یان نیللی دەبێ، شێوەی پەلكە زێڕینە زیاتر لە (3) شێوەدا دەردەكەوێ، یەكەمیان نیوبازنەیی و جمكە پەلكە زێڕینەیە و دووەمیان جار جارە بە شێوەی بازنەی مانگ دەبێ، سێیەمیش لە شێوەی هەوری رەنگاوڕەنگ دەبێ. كاتێك سەیری پەلكە زێڕینە دەكەین، واتە گۆشەنیگای چاومان لەگەڵ رێرەوی پێچەوانەی خۆردا، كە بە گۆشەنیگای خڕی چاودا و دەكەوێتە نێوان هەردوو هێڵی ئاسۆیی و هەر خاڵێكی نێو پەلكە زێڕینەكە، ئەو گۆشەنیگایە بە پلەی (42) دەبێ، بەمەش بە گۆشەی پەلكە زێڕینە دەناسرێت و گۆشەنیگای بینینش دەكاتە (84) پلە.
Top