بۆن و بەرامت بە كارامەیی هەڵبژێرە
February 16, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- (گوڵی پارما- Parma Rosa)، بۆنێكی ناسك و هێمنە، دەتوانی بۆ كاتی چوونە سەر كار و دەوامی فەرمی و زانكۆ بەكاریان بهێنیت، دەشتوانی ئەو بۆنە لە جلەكانیشت بدەیت كاتێك لەبەرت نین.
- (عەنبەری گویرلاین - Guerlain Ambre)، بۆن و بەرامێكی خۆش و تازەیە، بۆ پیاوان و ئافرەتان بەكاردێ، زیاتر بۆ كاتی ئاهەنگ و زەماوەند و بۆنەكان بەكاردێت.
- (رەش بڵاوە – Widian Black)، ئەو بۆنە گوزارشت لە رۆمانسی و هەست دەكات، كە لە كشمشی رەش و خۆخ دروست كراوە، بۆ كاتی دەرچوون و بینینی خۆشەویستان و ژووان بەكاردێت.
- (بارانی فریشتە - Angel Schlesser Pour Elle)، بۆنێكی نەرم و نیانە، لە گێلاس و تووت دروست دەكرێت، دەتوانی ئەو بۆنە لە ماڵ و شەوانە بەكاریبهێنێت.
- (ئازارۆ و دسكواردی رۆژهەڵاتی - Azzaro DSquared2)، بۆنێكی رۆژهەڵاتە و بەهێزە و لە دوورەوە هەستی پێدەكەیت، دەتوانی لە بۆنە و زەماوەند و دەرچووندا بەكاریبهێنیت تا سەرنجی هەمووان رابكێشێت.
