پانتۆڵی جینز لوتكەی مۆدی جل و بەرگە

پانتۆڵی جینز  لوتكەی مۆدی جل و بەرگە
ئەوانەی حەز بە پانتۆڵ دەكەن، رەنگە بەلایانەوە ئاسایی نەبێت هەموو جۆرە پانتۆڵێك لەبەر بكەن، چونكە هەندێك لە خانمان خولیا و حەزیان بە چەند جۆرە پانتۆڵێكە، بە تایبەت ئەوانەی حەز بە پۆشینی پانتۆڵی جینز دەكەن، بەڵام شێوازە تازەكانی جل و بەرگ لە ساڵی تازەدا گۆڕانكارییان بەسەردا هات و لە پێشبینی پسپۆڕاندا نەبوو ئەو گۆڕانكارییە بەم خێراییە بەسەر جل و بەرگدا بێن، چونكە هەر لە سەرەتای ساڵی نوێوە كۆمەڵێك شێوازی تازە لە مۆدی جلی جینزەوە دەركەوت، دیزاینەران و پسپۆرانی جل و بەرگ ئاماژەیان بۆ باوبوونی پانتۆڵی جینز كردووە. گۆڤاری (ئین ستایل – In style )ی ئەڵمانی ئاماژە بە شێوازە باوەكەی جینز كردووە، ئەو شێوازەش بریتییە لە جینزی بۆدی و جەستەش تەواو دەگرێت، لە بەشی سەرەوەی كەمەر بە نەرمی دەوەستێ و پاشان لەسەر رانەكاندا بە تەسكی دیار دەكەوێ، لە خوار ئەژنۆشەوە تەسك دەبێتەوە تا دەگاتە سەر گۆزینگی قاچ، ئەو شێوازەیە كە بە مۆدی چەقۆ ناسراوە، هەروەها جینزی پارچە پارچە، یان جینزی دڕاو لەسەر ئەژنۆ و رانەكانەوە، مۆدێكی باوی داهاتوو دەبێت، ئەو جۆرە جینزە پێویستە لەگەڵ جلی سەرەوەی هێمن و نەرم لەبەر بكرێت، تا یەكسانی نێوان ئەو جلە زەقە و جلێكی دیكەی نەرمەوە شیك بێت، لە بارەی رەنگیشەوە، دەتوانی لەو رەنگە كلاسیكانەی جینزەوە دوور بكەویتەوە و رەنگە تۆخەكانیش بكەیتە ئامانج تا جینزێكی رازاوەت دەستبكەوێت.
Top