هەندێ جار لە خەودا خۆت لەنێو جلی جوان و سەیر و سەمەرەدا دەبینی و لەلات سەیر دەبێ ئاخۆ چۆن ئەو جلانەت لەبەر كردووە و بە چ شێوەیەك هەڵتبژاردوون، ئەگەرچی لە خەودا رەنگەكان بە جوانی دیارناكەون، بەڵام كاتێك خەوەكەت بە بیر دێتەوە، دەزانی چ جۆرە جل و پۆشاكێكت لەبەر بووە. لێرەوە بابزانین مانای جلوبەرگ لە خەودا چییە. ئەگەر لە خەودا جلێكی جوان و پاك و شیكت لەبەردا بوو، مانای ئەوەیە دەوروبەرت لە هەڵسوكەوت و شێوازی رەفتارت رازین، ئەگەر لە خەودا جلێكی خراپ و دڕاوت لەبەردا بوو، مانای ئەوەیە لە نێو كێشە و گرفتدایت و پێویستیت بە چارەسەرە، ئەگەر لە خەودا كەسێك دەستە جلی بۆت هێنا، یان جلوبەرگی پێشكەشت كرد، مانای ئەوەیە كەسێك دەیەوێت لێت نزیك بێتەوە و لە هەستەكانت تێبگات، ئەگەر لە خەودا جلت لەبەر نەبوو، مانای تووشی نەخۆشی و كارەسات دەبیتەوە، ئەگەریش كەسێك جلی تۆی دڕاند، مانای ئەو كەسە، یان كەسێك نیازی خراپی بەرامبەرت هەیە.