تابلۆ - دوو پیاو ئاواتی مانگ دەخوازن

تابلۆ  - دوو پیاو ئاواتی مانگ دەخوازن
یەكێكە لە تابلۆ رۆمناسییەكانی گەورەوێنەكێشی ئەڵمانی (كاسپەر دەیڤید فریدریش) كە لە ساڵی (1774) لە شاری دریسدێنی ئەڵمانیا لە دایك بووە. ئەو هەمیشە ویستوویەتی وەك وێنەكێشەكانی ئەو سەردەمەی خۆی بە كاری نایاب دەربكەوێت، تا ئەو كاتەی دەبێتە خاوەن ئەو تابلۆیەی كە هەموو وێنەكێشەكانی سەردەمی خۆی سەرسام كرد. ئەو تابلۆیەی بە ناوی (دوو پیاو ئاواتی مانگ دەخوازن)ـە كە لە ساڵی (1830) كێشاویەتی، دوای ئەوەی چەندین بەرهەمی دیكەی هەبووە، بەڵام ئەوەیان بووە جێگەی سەرسامی زۆربەی خەڵكی شارەزا و وێنەكێشان، وێنەكە بە درێژی (43 سەنتیمەتر بە پانی 34 سەنتیمەترە)، دواجار بە نرخی (220) هەزار دۆلار فرۆشراوە، بە تابلۆی زەیتی و نەخێنشراوە و لەسەر ماددەی كانەڤاس چێ كراوە، كاسپەر لە ساڵی 1840 كۆچی دوایی كردووە.
Top