هەنگاوەكانی خۆشی و خۆشەویستی نێوان هاوسەران

هەنگاوەكانی خۆشی و خۆشەویستی نێوان هاوسەران
چەندین هەنگاو و كاری سادە و ساكار هەن، كە پێوەندی نێوان هاوسەران و خۆشەویستیان بەرەو باشتر دەبەن، ئەو هەنگاوانەش پێویستن بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لە بەردەم كەسانی خۆشەویست و هاوسەرانیان خۆشەویست و جێی متمانە و تێگەیشتن بن، كە وەك كلیلێك بۆ دەركەوانی خۆشی و خۆشەویستی بەكاردەهێندرێن تەنانەت ئەگەر كێشە و ناكۆكیش هەبێت، چارەسەر دەكرێن. لێرەوە ئاشنای ئەو هەنگاوانە بە:
- هەندێ جار هاوسەرت، یان كەسی خۆشەویستت رەنگە ئاگادارت نەبێ و فەرامۆشت بكات، نابێ راستەوخۆ گلەیی و گازاندنەی لێ بكەیت، چونكە رەنگە خەریكی كار و ئەرك و گرفتێك بێت، چاكتر وایە بە هێمنی و بە زیرەكی خۆت هۆكاری فەرامۆشكردنەكە بزانیت.
- رێگە بدە بە هاوسەر و خۆشەویستت بۆ گوزارشت كردن لە رەخنە و گلەیی و گازاندەكانی، جار جارەش لێی بپرسە كە چ هەنگاوێك، یان كارێكی تۆی بە دڵ نییە، تا بتوانن لە گرفت و ناكۆكی یەكتر تێبگەن و چارەسەری بكەن.
- هەندێ كات هەیە، كە كەسی بەرامبەرت نایەوێ باسی شتێكی تایبەتی یان گرفتێك بكات، هەوڵمەدە زۆری لێبكەیت تا قسەكە بدركێنێت، ماوەی بدەرێ تا خۆی بۆتی باس بكات.
- كەسانێك هەن رەنگە مەبەستیان بێت كە هەنگاوێك بۆ خۆشی و خۆشەویستی تۆ بنێن، بەڵام ناشزانن چیت پێ خۆشە و چیت مەبەستە، بۆیە ماوە ماوە لە خۆتەوە بڵێ، پێم خۆشە هاوسەرم یان خۆشەویستم ئەو كارەم بۆ بكات، تا ئەویش بزانێ و ئاشنای ئارەزووەكانت بێت.
- رەنگە تۆ لەو كەسانە بیت كە هەست و سۆزت بەهێز بێت و كەسێكی رۆمانسی بیت، بەڵام ئەو كەسە خۆشەویستەت وا نەبێت و لێی نەزانێت. ئەگەر واش بوو پێویست ناكات بیكەیتە ناخۆشی و بە گلەیی دەریببڕی، چاكترە بیری بهێنیتەوە كە جاران ئەو كارە و ئەو هەنگاوانەی بۆت كردووە، تا ئەویش هەست بە دۆخەكە بكات و هەنگاوی
Top