وێنەی سێ رەهەندی لە نێو لەپی دەست

وێنەی سێ رەهەندی لە نێو لەپی دەست
وێنەكێشان و تاتۆی سەر جەستە، ساڵانێكە بۆتە هونەرێكی تازە و رۆژ لە دوای رۆژ چەندین وێنەكێش و خولیای وێنەكێشان كاری ناوازە دەكەن، ئەوەتا پسپۆڕێكی جوانكاری ئیتاڵی بە ناوی (لۆكا لۆس) كە گەنجێكی تەمەن (21) ساڵە و پێشتر كاری وێنەكێشانی لەسەر كاغەز و تابلۆ دەكرد، بەڵام ئەوجارەیان بیری لە دەست و مەچەكی مرۆڤ كردۆتەوە تا ببێتە تابلۆی وێنەكێشان، بەم چەشنە چەندین وێنەی جوانی لەسەر دەست كێشاوە، كە زۆربەیان لە جۆری وێنەی (سێ رەهەندی – 3D)یە، سەیری ئەو وێنانە لەوەدایە كاتێك سەیریان دەكەیت، ئەودیوی دەستەكە دیارە، كارەكەی وا كردووە وەك ئەوەی نێو لەپی دەست روون بێت و رووەكەی دیكەش بە چاوی ببیندرێت.
Top