سەرەتای سەرهەڵدانی كلینیكس و خاوڵی كاغەز ئەوانەی لە ژووری گەرماودا بەكاردەهێندرێن، بە رێكەوت پەیدا بووە و كە لە رووداوێكدا ئەو كەرەستەیە دروست بووە، وشەی (كلینیكس – Kleenex) ناوێكی بازرگانی ئەو كۆمەڵە بەرهەمەیە كە لە كاغز دروست دەكرێن، سەرەتای ئەو بەرهەمە لەلایەن كۆمپانیای (كیمبڕلی كلارك- Kimberly-Clark) دروست كراوە، مێژووی سەرهەڵدانی كلینیكس بۆ ساڵی (1879) دەگەڕێتەوە، لە شاری بنسلڤانیای ئەمریكی، لەلایەن كۆمپانیای (ئارتەر سكۆت) و كە هەردوو برا (ئارتەر و ئیرڤین) سەرپەرشتییان دەكرد، كاری دروستكردنی كاغەزی نووسین بوو، بەڵام جارێكیان بە رێكەوت لە كاتی دروستكردنی كاغەزی نووسین، چینەكەیان بە هەڵە لێدابوو، هەر بۆیە كاغزەكان تەنك دەرچوون، لەو كاتەوە ویستیان ئەو كاغزە تەنكە فڕێ بدەن، بەڵام دواتر یەكێك لە كرێكارەكان دەستی پیس دەبێ و بەو وەرەقە تەنكانە دەسڕێتەوە، دواتر لە ساڵی (1931) گرنگی تەواو بەو بەرهەمە درا و تا ئێستا چەندین بەرهەمی دیكەش لە كلینیكس دروست دەكرێت، بەم جۆرە بیرۆكەیان بۆ دروستكردنی ماددەیەك كرد كە لە كاغەز دروست كرابێت بۆ كاری پاككردنەوەش بەكاربێت.