منداڵێكی بەهێز و لەشجوان

منداڵێكی بەهێز و لەشجوان
وەرزشوانان و لەشجوانان دەزانن مەینەتی و نەهامەتی و ماندووبوون چەندە زۆرە و قورسە تا جەستەیان بەم چەشنە جوان و رێك دەبێ، چونكە دەبێ رۆژانە چەندین یاری ئاسنین و مەشقی جەستەیی بكەن، تا زۆربەی جەستەیان دەبێتە ماسوولكە و جوان دەردەكەوێ، بەڵام ئەو منداڵە، بەبێ ئەوەی مەشق و راهێنان بكات، لەش و لارێكی وەرزشی هەیە، وەك ئەوەی چەند ساڵە یاری لەشجوانی بكات، ئەو منداڵە خەڵكی ئوستڕاڵیایە و ناوی (داش میگر)ـە، تەمەنی (3) ساڵە و جەستەی پڕە لە ماسوولكەی بەهێز و توند، (ئۆرسولا میگر) دایكی منداڵەكەیە و دەڵێت: هەندێ جار كاری وادەكات كە سەرسامم دەكات، لە هەڵگرتنی شت و خۆ هەڵواسین و یاری جۆراوجۆر، داهاتووی كوڕەكەشم وەك یاریزانێكی ئۆلۆمپی و لەشجوانی دێتە بەرچاو، ئەوەی سەیرە، لەدایكبوونی ئەو منداڵە بە رێگەی چاندنی بلوولەوە بووە.
Top