هێلكەی رەش!

هێلكەی رەش!
ماوەیەك لەمەوبەر، هەواڵی مریشكە رەشەمان بڵاوكردەوە و كە هەموو گیانی رەش بوو، بەڵام ئەمجارەیان لە وڵاتی ژاپۆن، هێلكەی رەشیش پەیدا بوو، لە دۆڵی (گلیانی گەورە – Ōwakudani) كە دەكەوێتە پارێزگای كاناگاوە لە ژاپۆن، بۆ یەكەمین جار هێلكەی رەش پەیدا بووە، بەهۆی بەرزی رێژەی كبریت لەو ناوچەیە كە سرووشتێكی گڕكانی هەیە، ئەگەر هێلكەیەك بۆ ماوەی (10) خولەك دابنێت، یەكسەر رەنگەكەی رەش دەبێت، لەو شوێنەشدا هێلكەكان رەنگیان رەشە و بەڵام هەمان تامی هێلكە لە ناوەوەش وەك هێلكەی ئاسایی زەردێنە و سپێنەی تێدایە، ئەو هێلكە رەشە بە (تاماگۆ- Kuro-tamago ) ناسراوە، لێكۆڵینەوەشیان كردووە خواردنی هێلكەی رەش تەمەنی مرۆڤ بۆ (7 تا 14 ساڵ درێژتر دەكات.
Top