زەماوەند و هاوسەرگیری لە نێو زەریادا

زەماوەند و هاوسەرگیری لە نێو زەریادا
رۆژی زەماوەند و هاوسەری، ئەو رۆژەیە كە دوو كەس بەیەك دەگەیەنێت و ئیدی لە ژیانێكی هاوبەش و خۆشدا بە یەكەوە دەژین، بۆیە گرنگە ئەو رۆژە لە شوێنێكی خۆش بەڕێوە بچێ، ئەو شوێنانەی بۆ ئەو رۆژە نیشان كراون، بریتین لە هۆڵ و شوێنی دەرەوە و ناوچە گەشتیارییەكان، رەنگە بەلاتەوە گرنگ بێت كە ئاخۆ چۆن لە نێو زەریایەكدا لەگەڵ ئەوینداری ژیانت رۆژی هاوسەری و ئاهەنگ بگێڕن، ئەو شوێنە لە كەناری (مالدێڤ) لە كیشوەری ئاسیا دەكەوێتە ناو زەریای هیندی، كە شوێنێكە سەراپای هەر چوار وەرزی ساڵ، فێنك و دڵڕفێنە، بۆیە ئەو شوێنەیان هەڵبژاردووە كە گوزارشت لە هاوسەریەتییەكی پاك و رەوان بكات، ئەو شوێنە تایبەت بۆ رۆژی هاوسەری دروست كراوە، كە خانووێكە و رووبەرەكەی (147) مەتر دووجا دەبێ، لە رێگەی بەلەم و كەشتییەوە دەگەیتە ئەو شوێنە، شوێنی تەنیا (16 تا 20) كەس دەبێتەوە، دەوروبەری ئەو خانووە ئاوێكی ساف و شین و جوانە، لەوێوە هاوسەران وێنەی رۆژی زەماوەندیان دەگرن و لەگەڵ نزیكانی خۆیان ئەو رۆژە بە خۆشی و لە نێو زەریادا بەڕێ دەكەن.
Top