ئاگاداربن سكۆته‌ری كاره‌بای مه‌ترسیداره
January 26, 2016
رەنگا و ڕەنگ
گومانی تێدا نیه كه سه‌ركه‌وتن و به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره چێژی هه‌یه و خۆشیت پێ ده‌به‌خشێت، به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان به‌ڵام ئه‌م ئامێره له‌به‌شێك له شوێنه‌كانی جیهان چه‌ندین جار تۆماركراوه توشی ته‌قین بووه هه‌ر بۆیه له هه‌ندێك له وڵاتان قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی ده‌كرێت.
ئه‌م ئامێره له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه دروست ده‌كرێت، كه هه‌ندێكیان هێنده بایه‌خی پێناده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك دروستی بكه‌ن زیانی نه‌بێت مه‌ترسی نه‌بێت، هه‌ر بۆیه گه‌رم بوونی زیاد له پێویستی پاتریه‌كه دواتر ده‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی و به‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ری ده‌روات.
یه‌كێكی تر له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م ئامێره ئه‌وه‌یه، ده‌بێته هۆی كه‌وتن و برینداربوونی خاوه‌نه‌كه‌ی زیان گه‌یاندن به له‌شی به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و زۆر خێرا پێوه‌ی برۆیت، هه‌وڵبده هه‌رگیز ئه‌م ئامێره بۆ منداڵه‌كه‌ت به‌كارنه‌هێنیت چونكه مه‌ترسیه‌كه‌ی زۆرتره له خۆشیه‌كه‌ی، چونكه سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان كرد له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر وه‌ك پێشتر باسكراوه ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا زیانی بۆ مێشك و له‌ش هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵبده تا دڵنیا نه‌بیت له ئامێرێك كه زیانی نیه به‌ده‌ستی مه‌هێنه بۆ منداڵه‌كه‌ت.
