جیهانی خشل و ئێكسسوار، رۆژ لە دوای رۆژ بەرهەمی تازە و لاسایی كردنەوە و تازەبوونەوەی مۆدەكانی پێشوو دەهێننە كایەوە تا سەرنجی خانمان و كچانی هەوادارانی ئێكسسوار بۆ خۆیان رابكێشن. ماركەی (ڤێرنیە)ی ئیتاڵی، كە تایبەتە بە داهێنان و دروستكردنی شێواز و مۆدی ئێكسسوارەكان، لە تازەترین مۆدی ئێكسسوارەكان، گرنگییان داوە بە ملوانكە زنجیر و پێكهاتووە لە ئەڵقەی شێوە چاوە، كە ئەو ئێكسسوارە لە پێشوودا هەبووە و بە مۆدێكی كلاسیك دەناسرێ، دیسانەوە لەلایەن ئەو ماركەیەوە لە ژێر ناوی (ڤۆلتا سیلسیتی - VOLTA CELESETE) نوێ كراوەتەوە و نمایشیش كراوە. ئەو ملوانكەیە لە هەردوو ماددەی تەیتانیوی سووك و یاقووتی سرووشتی دروستكراوە، كە ملوانكەیەكی درێژ و سادە نەخشە، ئەو ملوانكەیە لەگەڵ ئەو وەرزە گونجاوە تا لەگەڵ مۆدی جل و بەرگی زستانە شیاو بێت، ئەڵقەكانی ئەو ملوانكەیە لە شێوەی چیوەی چاوی مرۆڤە، كە هەر ئەڵقەیەك بە یەكتر بەستراوەتەوە، نزیكەی (15) سەنتیمەتر درێژ دەبێت و بە جوانی لەسەر مل دادەنیشێت، رەنگەكانی ئەو ملوانكەیە هەیە سادەیە و هەروەها رەنگاورەنگیشیان هەن، زیاتر لە رەنگەكانی (شین و سوور و رەساسی و زێڕی و پەمەیی)دا رەنگ كراون.