وێنەگرتن لە نێو گلێنەی چاوی مرۆڤدا

وێنەگرتن لە نێو گلێنەی چاوی مرۆڤدا
وێنەگرتن هونەرێكە و هەر یەكە بەپێی بیركردنەوە و خولیا و پسپۆڕی خۆی گۆشەنیگایەك دەگرێت و چركەیەك لە كاتەكانی دەكاتە یادگاری، ئەو وێنەگرانەی خاوەن بیرۆكەی پڕ بەهرە و لێهاتوون، دەتوانن كاری سەیر و سەرنجڕاكێش لە بوارەكەیاندا بكەن، (پیتەر ئادامز شۆن)، وێنەگرێكی ئوستڕاڵییە و لە بیرۆكەیەكی تازەدا سەیرترین و جوانترین وێنەی زەماوەندی بووك و زاوای گرتووە، ئەو وێنەگرە سوودی لە رەنگدانەوەی نێو چاوی مرۆڤ وەرگرتووە، تا ببێتە ئاوێنەیەك بۆ نیشاندانی وێنەكان، سەرەتا وایانزانی كە ئەو كارەی بە فۆتۆشۆپ كردووە، بەڵام دواتر كارەكەی لە بەردەم چاوی رەخنەگران و ئامادەبوون كرد، كە كەسێك دەهێنێت زوومی كامێرای لە نێو چاویدا بەرامبەر وێنەی كەس و بووك و زاوا دادەنێت و پاشان وێنەیان دەگرێت، ئەو كارەشی بووە جێگەی سەرنجی زۆربەی ئەوانەی لەو بوارەدا كارێكی وا ناوازە بكەن، نەوەك هەر تەنیا لە نێو چاودا وێنەدەگرێت، بەڵكو لەسەر هەر كەرەستەیەكی بریقەدار دەتوانێت وێنەی لەم جۆرە بگرێت.
Top