كچێكی شێوە ئەفسوناوی

كچێكی شێوە ئەفسوناوی
زۆرن ئەوانەی لاسایی كەسایەتی و هونەرمەند و ئەكتەرەكانی بواری فیلم و سینەما دەكەنەوە، زیاتر سەرسامن بە جووڵە و رەفتار و كەسایەتییان، كەچی كچێكی ئەمریكی پێچەوانەی ئەو كەسانەیە كە لاسایی كەسایەتییەكان دەكەنەوە، بەڵكو ئەو كچە حەز بە لاساییكردنەوەی شێوە و جلی كارەكتەرەكانی فیلمە كارتۆنییەكان دەكات، بەم شێوەیە تا ئێستا چەندین جلی سەیری كەسایەتییەكانی فیلمە كارتۆنەكان بدرووێت. ئەو كچە ناوی (ئەنجیڵا كلایتۆن)ـە و لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەژی و تەمەنی (18) ساڵە، شێوەی لە بووكە شووشە دەچێ، تەنانەت بە كچە شێوە ئەفسوناوییەكە بانگ دەكرێت، هەر بۆیە دەیەوێ وەك شازادە و كچە شا و شاژنەكانی فیلمی كارتۆن بێت، تا ئێستا توانیویەتی لاسایی كارێكتەری (ئیڵسای فیلمی frozen و میرادای فیلمی Brave)ی بكاتەوە، لە تەمەنی (3) ساڵییەوە دەستی بە كاری دروومان كردووە، شێوەی خۆیشی ناسكە، هەر دەڵێی كەسایەتییەكانی نێو فیلمی كارتۆنە.
Top