ئاوێنەیەك بە زەردەخەنە و پێكەنین كار دەكات

ئاوێنەیەك بە زەردەخەنە و پێكەنین كار دەكات
زەردەخەنە و پێكەنین، دەرمانی چەندین دەرد و نەخۆشی و خەمۆكین، واتە زەردەخەنە و پێكەنینی راستەقینە و نواندن دیمەنێكی جوان و سەرنجڕاكێش لەسەر رووخساری هەر مرۆڤێك دەنەقشێنن. زۆربەی پسپۆڕان و پزیشكان دەڵێن هەردەم با دەم بە پیكەنین بیت، ئەو ئامۆژگارییانە بۆتە بیرۆكەی دروستكردنی ئەو ئاوێنە تەكنۆلۆژییەی كە وەك ئاوێنەی ئەفسوناوی وایە و لەلایەن ئەندازیارێكی تورك بە ناوی (ساڵح بێرك ئیلهان) درووست كراوە، ئاوێنەكە بە جۆرێك درووست كراوە كە ئەو كەسەی تەماشای خۆی بكات لەم ئاوێنەوە، وێنەی خۆی نابینبێت، تا ئەو كاتەی زەردەخەنەیەك نەكات، كارەكەش بەپێی هەستەوەرێكی ئەلیكترونییە لە پێشەوەی ئاوێنەكە دانراوە، كاتێك رووخسارێك دەبینێت كە پێدەكەنێت، ئەویش یەكسەر دەست بە كاركردن دەكات و وێنەی كەسەكە راستەوخۆ نیشان دەدات.
Top