جلی وەرزش سەرنجڕاكێش و بـەسوودە بۆ خانمان
January 19, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- تیشێریت: گرنگترین جلی وەرزشە، بەم جلە نەبێ وەرزشەكەت بۆ ناچێتە سەر، ماركەیەكی بە ناوبانگی جوانكاری و وەرزشی بە ناوی (ئۆشۆ – Oysho)، چەندین جۆرە جلی جۆراوجۆری بڵاوكردۆتەوە بۆ ئەوانەی نیازیان وایە لە كاتی وەرزشیدا شۆخ و شەنگ بن.
- چاكێت: دوای ئەوەی تیشێرتی بۆدی لە ژێرەوە لەبەر دەكەیت، واباشە چاكێتێكی نەرم و پەموو لەسەر بۆدیەكە لەبەر بكەیت، تا زیاتر گەرم بیتەوە و نەوەك لە دوای مەشق ئارقە بكەیت و تووشی سەرما بیت.
- پانتۆڵ: بەشێكی سەرەكییە لە جلی وەرزش، دەكرێ ئەو پانتۆڵە كە تراكسووت و كیلۆت و كۆلۆن لە خۆ دەگرن، لەبەر بكەیت، چونكە ئەو بەشەی جل، بێزارت ناكات و نەرم و توند دەبێ لەسەر جەستە، هەروەك ماركەی (تاتی- Tati) چەندین پانتۆڵی دیزاین كردووە.
- بلووز: جار جارەش دەتوانی لەسەر تیشێرتەكە و لە ژێر چاكێت، بلووزێكی نەرم و گەرم لەبەر بكەیت، كە هەم سەرنجڕاكێشە هەمیش گەرم و گوڕە بۆ لەبەركردن.
- پێڵاو: مەرجە لە كاتی وەرزشكردندا، پێڵاوێكی تەندرووست و نەرمت لە پێی بێت، تا لە كاتی جوولەكردن و رۆیشتندا، بە راحەتی و بە خۆشی وەرزەكەشت بكەیت، ماركەی (لویس فیلتۆن) جوانترین پێڵاوی وەرزشی بۆ خانمان ئامادە كردووە.
- كەرەستەی دیكە: چەندین كەرەستەی دیكە هەن كە جوان و پێویستن، بەتایبەت جلی ژێرەوە كە بێزارت نەكات و تووشی عەرەقە كردنت نەكات، هەروەها گۆرەوییەكی تەنك لەپێ بكە، تا پێیەكانت تووشی كێشە و گرفت نەبنەوە.
