شێوازی ئارایشتی پرچ بۆ ساڵی (2016)

شێوازی ئارایشتی پرچ بۆ ساڵی (2016)
مۆدەی پرچ و شێوازە جۆراوجۆرەكان رۆژ لە دوای رۆژ لە ستایلی تازە و نوێدا لەلایەن دیزاینەران و ئارایشتوانانی پرچ دەردەكەون و نموونەی تازەتری بۆ دەردەهێنن. ساڵ بە ساڵ شێواز و تەسریحەی تازەی پرچ دێتە كایەوە، هەر مۆدەیەك گوزارشتە لە بیرۆكەیەك، هەروەها هەردوو ئارایشتكاری قژی خانمان (ماریا مۆنیتس و مانویل مۆن)ی ئیسپانی، رایانوایە ساڵی (2016) دەبێتە ساڵی خۆشی و سەقامگیری لە جیهان، بەم بۆنەیەوە مۆدێكی پرچیان لە نمایشێكدا ئامادەكرد، كە بووە جێگەی سەرنجی هەمووان، شێوازە پرچەكەی ساڵی تازە پێدەگوترێت (خەنەی خەونە رەنگاوڕەنگەكان - Colorful Dreams – XANA، كە وا بڕیارە ئەو شێوازە پرچە رەنگاوڕەنگ و هەڵگیراوە، كە وەك ئەوە وایە پرچێك لە خەودا ببینیت. ئەگەر ئەم جۆرە ببێتە مۆدی بەستنی قژی ساڵی (2016)، شێوازێكی جوان و نایابە لە جوانیدا، بەڵام ئەوە گرنگە ئایا كچان و خانمان بەم جۆرە ستایلەی قژ رازین، تا لە ماڵ و دەرەوە و شوێنی كار و زانكۆدا پرچیان بەم چەشنە بێت.
Top