رەنگە باوەكانی لێو بۆ (2016)

رەنگە باوەكانی لێو بۆ (2016)
دەگوترێ كە رەنگ و سووراوی لێو، یەكەمین هەنگاوی ماكیاژی رووخساری ئافرەتان بووە، رەنگی لێو بەشێكی تایبەتە لە جوانی سەر و سیمادا، چونكە لێو گوزارشت لە جوانیی دەم و چاو دەكات، با لێرەوە بزانین ئەو رەنگانەی باو دەبن لە ساڵی تازەدا چین؟
- رەنگی شكۆڵاتە: رەنگێكی نایابە لە جوانیدا، هەروەها سەرنجڕاكێشە لە شێوەدا، ئەگەرچی ئەو رەنگە لە ساڵانی (1990)ـەوە باوی نەما، بەڵام لە ساڵی 2016وە مۆدەكەی گەڕایەوە و پسپۆڕانیش بە سەرەكیترین رەنگی لێوی دادەنێن، بۆ چوونە سەركار و دەوام و زانكۆ لە لێو دەدرێت.
- رەنگی گێلاس و كەرەز: ئەو رەنگە زیاتر لە وەرزی هاوینەوە باو بوو، بەڵام ئێستا بۆتە رەنگی لێوی هەموو وەرزەكانی ساڵی (2016)، رەنگێكی زەق و كراوەیە لەسەر لێودا، بۆ ئاهەنگ و زەماوەند لێدەدرێت.
- رەنگی رەش: ماوەیەك ئەو رەنگە پشتگوێ خرابوو، بەهۆی دەركەوتنی رەنگی رەش بە رەنگی سەوز لەسەر لێودا، بەڵام چارەی ئەو كارەش كراوە كە رەنگی رەشی لێو ئەگەر تۆخ بێت، هەر بە رەشی دیار دەبێت، بۆ ئەوانەی خولیای رەنگی رەشن، بۆ دەرچوون و شوێنی تایبەت بەكاردەهێندرێت.
- رەنگی برۆنزی میتالیكی: رەنگێكی زەق و كراوەیە لەسەر لێودا، لە جوانیدا نایابە و شێوازێكی ناسكی هەیە، لەگەڵ زۆربەی رەنگی ماكیاژەكان دەگونجێت، بۆ بۆنە و یادەكان بەكاردەهێندرێت.
- رەنگی بۆردۆ و سووری تۆخ : گوزارشت لە كەسایەتی هێمن و پێچەوانەی بێدەنگیت دەكات، دەتوانی بە شێوەیەكی سادە و سەربەخۆ لە هەموو كاتێكدا لە لێوانتی بدەیت، بەتایبەت لە ماڵ و كاتی پشووداندا.
Top