لە رێوڕەسمێكی تایبەتیدا و دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، پێشبڕكێی شاجوانی گەردوون لە شاری لاس ڤیگاسی شاری رووناكی ئەمریكا ئەنجام درا. پێشبڕكێی ئەمساڵ بە بەشداری شاجوانانی (80) وڵات بەڕێوەچوو. سەرەتا وەكو پێشبینی دەكرا شاجوانی ئەمریكا و فەنزویلا و كۆڵۆمبیا نازناوەكە بەدەست بهێنن، دوای بەڕێوەچوونی رێورەسمی پێشبڕكێیەكە، لە كاتی ئاشكراكردنی ناوی شاجوانی گەردوون، ئەكتەری ئەمریكی (ستیڤ هێرڤی) ناوی یەكێك لە هاوەڵانی شاجوانی بە هەڵە هێنا و شاجوانی وڵاتی كۆڵۆمبیای كردە شاجوانی گەردوون، هەڵەكەش بەهۆی ئەوەی لە نێو كارتی ئاشكراكردنی ناوەكان، ناوی شاجوان و هەردوو هاوەڵەكەی دەنووسرێت، بە داوای لێبوردنەوە و دواجار (پیا ئەلۆنزۆ وۆرتزباخ)ی شاجوانی فیلیپین نازناوی شاجوانی گەردوونی پێبەخشرا، تاجەكەش لە سەری شاجوانی كۆڵۆمبیا هێنرایە خوارەوە لە سەری شاجوانی فلیپین دانرا. (پیا) كچێكی ئەسمەر و باڵابەرزە، درێژی باڵای (180) سەنتیمەرە و تەمەنی (26) ساڵە، لە دایكێكی فلیپینی و باوكێكی ئەڵمانی لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا لە دایك بووە، ئێستا دانیشتووی شاری (كاگایان دیۆرۆ)ی فلیپینە، هاوەڵی یەكەمی شاجوانی گەردوون (ئەریادنا گواتیررێز)ی شاجوانی كۆڵۆمبیا بوو، هاوەڵی سێیەمیشی (ئۆلیڤیا جۆردان)ی شاجوانی ئەمریكا بوو، ئەو تاجەی شاجوانی گەردوون بایی (30) هەزار دۆلارە كە لە ئەڵماس دروست كراوە.