جلێكی پۆشتە لەبەر منداڵەكەت بكە
December 30, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- جلی كچان
دەتوانی جلی كچەكەت، لە تەنوورە و سترێج لەگەڵ بلووزێكی تەسك بێت، تا شێوەی خنجیلانە و ناسك دەربكەوێ، جوانتر دەبێ ئەگەر تەنوورەكە لە رەنگی تۆخ و زەق بێت، هەروەها بلووزەكەش بە وێنەیەكی گەورە لە پێشەوە نەخشێندرابێت، مۆدی دیكەی وەك پانتۆڵی جینز و بلووزیش شێوازێكی نایابە بۆ كچانی منداڵ، بەڵام لە زستاندا جینز زوو پیس دەبێ و دەكەوێتە بەر پرووشكی پێیەكانی جووڵەی منداڵان، بۆ پاراستنی منداڵەكەت لە سەرماشدا، واباشە چاكێتێكی مامناوەند لە درێژیدا بۆ هەڵبژێریت تا لە سەرما و سۆڵە بە دوور بێت و جلەكەشی شیك و رازاوە بێ.
- جلی كوڕان
بەهۆی ئەوەی كوڕان دەچنە دەرەوە و زیاتر سەردانی هاوڕێیان دەكەن، دەبێ جلەكانیان تۆكمە و پۆشتە بێ، بۆیە بلووزی گەرمی لە سووف و پەموو، جلێكی گونجاوە، هەروەها پانتۆڵی جینز مۆدێكی جوانە لەبەر منداڵانی كوڕدا، چاكێتیش لە بیر مەكە تا كوڕەكەت لە سەرما بپارێزێت، شاڵیش لە ملیان بكە تا سەرمایان نەبێت و ستایلێكی جوانیش بن لەبەریان.
