گەشتكردن بە فڕۆكە ئەگەرچی رێگەیەكی خێرایە، بەڵام لە هەمان كاتدا بێزاركەر و ترسناكیشە، چونكە زۆربەی یاساكانی نێو فڕۆكە دەبێ رەچاو بكەیت. بۆ نموونە لە شوێنی خۆت نەجووڵێت، بەتایبەت لەو كاتانەی كە هەڵدەستێت، یان دەنیشێتەوە. پەنجەرەكانی فڕۆكە بچووكن و بە ئەستەم دەتوانی دەرەوە ببینیت، هەموو ئەوانەی بە فڕۆكە گەشت دەكەن، حەز دەكەن لە ئاسمانەوە سەیری زەوی، یان سەرەوەی خۆیان بكەن. بۆ ئەم مەبەستە لە تازەترین بیرۆكەی كۆمپانیای (ویندسپید)ی ئەمریكییە، كە لە ناوەڕاستی فڕۆكەكەدا شوێنێكیان دروست كردووە، جێگەی دوو كەس دەبێتەوە، لەوێوە دەتوانن سەرەوە و ئاسمانی سەر فڕۆكەكە ببینین، كە ئەو شوێنە بە (360) پلە لە شوێنی خۆی دەخولێتەوە، ئەو پەنجەرەی سەرەوە لە ماددەی سوپەرسۆنێك دروست كراوە و بەرگەی بەهێزیی هەوا و پاڵپەستۆی و پێكدادانی كەرەستە و باڵندە دەگرێت و ناشكێت، تەنانەت دەتوانی بەرگەی گەرمی تیشكی خۆریش بگرێت و بە كەرەستەی تایبەتەوە خۆی پاك دەكاتەوە لە كاتی پیس بوون و هەڵم و باران، نرخی ئەو جۆرە فڕۆكەیە دەگاتە نێوان (8 تا 25) ملیۆن دۆلار، بیرۆكەیەكیش هەیە كە لە داهاتوودا فڕۆكەكان روون بن و تا گەشتیاران بتوانن دەوروبەری خۆیان لە كاتی فڕیندا ببینن، تا ئێستا لێكۆڵینەوە لەو بوارە دەكرێت، ئاخۆ ئەو بیرۆكەیە سەركەوتوو دەبێت؟