دروستكردنی كێكی پرته‌قاڵ
December 27, 2015
رەنگا و ڕەنگ
كوپێك ئارد
كوپێك ئاردی بروێش
كوپێك گوێزی هیندی
كوپێك شه‌كر
كوپێك شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ
كوپێك توێكڵی پرته‌قاڵ
3 هێلكه
1 ڤانیلا
كوپێك یان 3 چاره‌ك زه‌یت
2 پیكن پاوده‌ر
شیله
چۆنێتی دروستكردنی:
هێلكه و ڤانێلا و شه‌كره‌كه تێكه‌ڵ بكه و جوان تێكی بده، پاشان زه‌یت و و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ و توێكڵه‌كه جوان بهاره و تێكه‌ڵی بكه له‌گه‌ڵ ئاوێته‌كه‌ی پێشوو.
ئارد و ئاردی بروێش و گوێزی هیندی و پیكن پاوده‌ره‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین به جیا له ده‌فرێكدا و پاشان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كه‌ی تر تێكه‌ڵی بكه.
سینی ناو فرنهكهی بۆ ئاماده بكه و چه‌وری بكه و ئاردی پێوه بكه تا پێیدا نه‌نوسێت، دواتر هه‌ویره‌كه بكه سه‌ری و بیخه فرن بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر.
كه ئاماده بوو شیله‌ی بكه به‌سه‌ردا و پێشكه‌شی بكه ده‌كرێ پێشیه‌وه نه‌كه‌ی.
خه‌ندان لایف-
