ئەگەر چی باڵندەیەكی جوانە و بە باڵە رەنگینەكانی هەستی هەمووان بۆ خۆی رادەكێشێت، ئەی ئەگەر لە خەودا ئەو باڵندە ببینیت، دەبێ مانای چی بێت ! ئەگەر لە خەودا كۆمەڵە پەپوولەیەكت بینی لە دەوروبەرت بوون، مانای وایە تۆ كەسێكی خۆشەویستی و ئەوانەی دەوروبەرت لێت رازین، ئەگەر لە خەودا بە دوای پەپوولە بوویت، مانای ئەوەیە كەسێكی بە دوای كارێكدا رێگەت گرتووە و سەركەوتووش دەبیت، ئەگەر لە خەودا پەپوولە بكوژیت مانای ئەوەیە كە تاوانت كردووە و یان دڵی كەسانی دیكەت شكاندووە، لە كاتێكدا ئەگەر خەوت بە پەپوولەی مردوو بینی، واتە بەرەو ڕووی كێشە و گرفت دەبیتەوە، گرتنی پەپوولە، واتە لە دوای كەسێكی و نیازت وایە دڵی ئەو كەسە بە دەست بهێنیت.