دروستكردنی كێكی خورما
December 22, 2015
رەنگا و ڕەنگ
كوپێك خورمای بێ ناوك
كوپێك ئاوی گه‌رم
نیو كه‌وچكی بچوك سۆده‌ی نان
180 گرام كه‌ره یان زه‌یت
كه‌وچكێك پیكن پاوده‌ر
كوپێك شه‌كر
1 هێلكه
1 ڤانێلا
كوپ و نیوێك ئارد
كه‌وچكێك دارچینی هارراو
3 هه‌رمێی پاكراوی هارراو
نیو كوپ شیر
چاره‌كه كوپێك كرێمی خام "ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوه‌یان بێت كه نوسراوه كریم ته‌هی باشتره"
كوپێك شه‌كری قاوه‌ی
شوكولاته
چۆنێتی دروستكردنی:
خورماكه بكه به پارچه‌ی بچوك بچوكه‌وه، دواتر بیخه‌ره ئاوی گه‌رم و له‌گه‌ڵ سۆده‌ی نانه‌كه تێكه‌ڵی بكه.
125 گرام له كه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ شه‌كری سپی و هێلكه و ڤانێلاكه تێكه‌ل بكه.
ئارد و پیكن پاوده‌ر و دارچینی تێكه‌ڵ بكه و بیكه به‌سه‌ر گیراوه‌ی كه‌ره و هێلكه و ڤانێلاكه.
خورماو هه‌رمێكه تێكه‌ڵ بكه و بیكه‌ره سه‌ر پێكهاته‌كانی تر،سینیه‌كی ناو فرن ئاماده بكه و چه‌وری بكه و ئاردی پێوه بكه و فرنه‌كه داگرسێنه له‌سه‌ر پله‌یه‌كی گه‌رمی مامناوه‌ند.
ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی ئاماده‌مان كرد ده‌یخه‌ینه ناو سینی فرنه‌كه‌وه، پاشان كرێمه شوكولاته‌كه‌ی بۆ ئاماده ده‌كه‌ین شوكولاته و کرێم و شیر و ئه‌و كه‌ره‌یه‌ی ماوه تێكه‌ڵی ده‌كه‌ین لگه‌ڵ شه‌كر قاوه‌ی و ده‌یخه‌ینه سه‌ر ئاگره‌كه تا خه‌ست ده‌بێته‌وه دواتر ده‌یكه‌ین به‌سه‌ر كێكه‌كه‌یا.
تێبینی:ئارەزووی پێکهاتەیەک کرد تێیدا نەبێت، بە مەرجێک سەرەکی نەبێت تێی مەکە.
خه‌ندان لایف-
