خۆڵەمێشی و رەساسی شاڕەنگی جلوبەرگە

خۆڵەمێشی و رەساسی شاڕەنگی جلوبەرگە
ئافرەتان لە زستاندا، گرنگی زیاتر بە جلوبەرگ دەدەن، بەهۆی ئەوەی كەش و هەوا ساردە، گەر جلێكی باشیان لەبەر نەبێ، بەهۆی سەرماوە نەخۆش دەكەون هەندێ جاریش سەرما كاریگەری خراپی بۆ جەستەیان دەبێ، بەمەش تەندرووستیان تێكدەچێ وجوانیشیان دەشێوێت.
خانمی بەڕێز پێویستە لەم وەرزەدا جلێكی باش و تۆكمەت لەبەر بێت و خۆت بپارێزێت، راوێژكاری جوانی شێوە و جلوبەرگی ئەڵمانی (زیلگە گیرلوف) دەڵێ: مەرجە خانمان لەو وەرزەی سەرمادا، جلێكی باش و پۆشتەیان لەبەر بێ، لە هەمان كاتیشدا لە شێوە و جوانیدا سەرنجڕاكێش و نایاب بێ، رەنگە لە زستاندا، نەخش و شێوەی جلوبەرگ ئەوەندە بەرچاو نەكەون، ئەو راوێژكارە بەوە ئامۆژگاری خانمان دەكات، كە زیاتر گرنگی بە رەنگی جلەكیانیان نەوەك شێوە و نەخشەكەی بدەن، كاریگەری رەنگ دوو ئەوەندە لە جوانی شێوە و نەخش زیاتر و بەرچاوترە، جوانترین ئەو رەنگانەی لەو وەرزەدا دەبن بە شاڕەنگ بۆ جلوبەرگی خانمان، زیلگە پێیوایە خۆڵەمێشی و رەساسی جوانترین رەنگی جلە لە وەرزی زستان، هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوە كردووە، كە رەنگەكان مەرج نییە تەنیا تۆخ بن، دەكرێ ئەو دوو رەنگە بە كاڵی و تۆخی لەبەر بكرێن، بە تایبەت جلەكانی بەشی خوارەوە كە پانتۆڵ و تەنوورەیە لە رەنگی رەساسی تۆخ بێ، جلەكانی سەرەوەش لە رەساسی كاڵ بێت.
Top