مۆدێكی فەڕەنسی تازەیە و زۆربەی خانمانی ئەو وڵاتە نەوەك هەر تەنیا لە وەرزی زستان، بەڵكو لە وەرزەكانی دیكەشدا سەیوان هەڵدەگرن، لەو رۆژانەی كە بارانیش نەبێ، سەیوان لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن و بە دەستەوەیانەوە دەبێت، بە پێی وتەی (كەیت سپادی) خانمە دیزاینەری فەڕەنسی ئەگەر خانمێك بیەوێ سەرنجڕاكێش بێ، دڵی كەسانی دیكە بۆ خۆی رابكێشێ، با سەیوانێك لە دەست بگرێت، بەهۆی ئەوەی سەیوان سەرنجی هەمووان رادەكێشێت و كارێزمایەك بە جەستە ودەست و شێوەی ئافرەتان دەدات، چونكە خانمانی سەیوان بە دەست، سەرنجڕاكێش و نازدارن! سەیوان، ویڕای ئەوەی لە باران و تەڕ بوونت دەتپارێزێت، كە زۆر جار دەبێتە هۆی تێكچوونی ماكیاژ و سەر و پرچت، هەروەها دەتوانی بەو كەرەستەیە خۆت لە رەشەبای بەهێز بپارێزێت، جگە لەوەش كەرەستەیەكە بۆ گونجاندنی شێوە و مۆدە بەكاردێ، بۆ نموونە: دەتوانی رەنگی سەیوان و جلەكەت هاوڕەنگ و هاوشێوە بن، بەڵام مەرجە كە سەیوانەكەت رەنگاوڕەنگ بێت، یان لە رەنگی تۆخ بێت.