ئاماده‌كردنی گیراوه‌ی گێلاس به‌بێ كوڵان
December 20, 2015
رەنگا و ڕەنگ
1 گرام گێلاس.
750 گرام شه‌كر.
3 كه‌وچكی چێشت خۆر سركه‌ی شه‌رابی سوور
چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی :-
له‌پێشدا به‌هاتنی وه‌رزی گێلاس و ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه ئاماده‌ده‌كه‌ین، ڕه‌نگه كه‌سێك بیه‌وێت گیراوه‌ی گێلاس ئاماده بكات به‌بێ ڕه‌چاو كردنی گیراوه‌یه‌كی پاك و باش.
سه‌ره‌تا پاككردنه‌وه‌ی گێلاسه‌كه له تۆوه‌كانی، زیادكردنی شه‌كرو سركه بۆی و له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕاوه‌شاندنێكی كه‌م هه‌تا شه‌كره‌كه خه‌ست ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی دواتر كه شه‌كره‌كه خه‌ست بۆوه، هه‌وڵبده بیكه‌یته نێو چه‌ن بوتڵێكه‌وه ئه‌مه‌ش گیراوه‌یه‌كی پوختی گێلاسه، ئه‌م گیراوه شله‌یه ئه‌توانین تێكه‌ڵی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئاو و خواردنه‌وه‌كانماندا.
پاشماوه‌ی گێلاسه‌كه ده‌توانین هه‌ڵبگرین له‌ناو به‌فرگردا، پاشان ده‌توانین به‌كاری بهێنین بۆ ئاماده كردنی كێك یان ئاماده‌كردنی مره‌با.
ده‌توانین ئه‌م گیراوه‌یه له‌چه‌ند بوتڵێكی بچوكدا له‌نێو به‌فر گره‌كانماندا هه‌ڵبگرین،له‌كاتی پێویستدا به‌كاری بهێنین.
خه‌ندان لایف-
