پشیلە زەبەلاحەكان !

پشیلە زەبەلاحەكان !
دەگوترێ پشیلە هاوشێوەی پڵنگە لە شێوەدا، تەنیا لە قەبارە و دڕەندەیی جیاوازە، شێوە و قەبارەی پشیلە دیارەو لە بەرچاوی هەموومانە، بەڵام ئەگەر رۆژێك پشیلەیەكی ئەوەندەی پڵنگێكت بینی، مەشڵەژێ و سەرسام مەبە، چونكە جۆرە پشیلەیەك هەن بە ناوی (ماین كوون)، كە شێوەیان ئەوەندە گەورە و زەبەڵاحە وەك ئەوەی لە پڵنگ بوو بێت، ئەوەتا خانمێكی ئەمریكی تەنیا كاری بەخێوكردنی پشیلە گەورەكان دەكات، تا ئێستا پێنچ پشیلەی زەبەڵاحی هەیە، ئەو ئافرەتە ناوی (ماریان ئەنتوان)ـە كە زۆربەی پشیلەكانی درێژییان مەتر و نیوێك زیاترە، تەنانەت یەكێك لە پشیلەكانی كێشی (35) كیلۆگرامە، ماریان، هەر پشیلەیەكی لەم چەشنە ببینێت، یەكسەر داوای دەكات و دەیكڕێت، ئەو دەیەوێ ژمارەیەكی پێوانەیی لە بەخێوكردنی پشیلە زەبەڵاحەكان هەبێت.
Top