تابلۆ خوانی بلشازار

تابلۆ خوانی بلشازار
یەكێكە لە تابلۆ هەرە بەناوبانگەكانی وێنەكێشی هۆڵەندی (رامبردانت هارمینسزۆن ڤان ریجن)ـەكە لە ساڵی (1606) لە شاری لایدینی هۆڵەندا لەدایك بووە، رامبردانت یەكێك بووە لە رەخنەگرە بەهێزەكانی ئەو سەردەمەدا، ئەم تابلۆیە باس لە خوانی شای بابلییەكان دەكات، كە ناوی (بلشازار) بووە، لە شەوێكدا، زۆربەی خەڵكی شانشینەكەی لە خوانێكی ئێوارەدا داوەت كردووە، رامبردانت ئەو وێنەیەی لە ساڵی (1635) كێشاوە. درێژی (168) سەنتیمەتر و پانی (209) سەنتیمەترە و بە یەكێك لە تابلۆ زەیتییە نایابەكان دادەنرێت، ئێستا لە ناشناڵ گەلەری لە شاری لەندەنی بەریتانیا هەڵگیراوە، رامبردانت لە ساڵی (1669) كۆچی دوایی كردووە.
Top