لەم چەند ساڵەی دواییدا، سەركێشییەكانی مرۆڤ لە چەندین بواردا دەقۆزدرێتەوە و گرنگی پێدەدرێت، ئەویش بە مەبەستی بەدەستهێنانی ناوبانگ و كات بەسەر بردن، زۆربەی ئەو كارانەش ژیانی كەسەكان دەخاتە مەترسی و لە لێواری مردنەوە دەبن، لە ژمارەكانی پێشوودا ئەو ئافرەتەمان نیشاندا، كە بە پێڵاوی پاژنەبەرزەوە لەسەر گوریس سەركێشی دەكرد، ئەمجارەیان هەر یەكە لە (سباستیان وەلای و ئورورا بیوسی)، سەرپەرشتی ئەو تیمە دەكەن، كە لە كارە سەركێشییەكەیاندا، دەیانەوێ لە بەرزییەكی زۆرەوە شەوانەیان بە خەوێكی خۆشەوە بەسەر ببەن، ئەو تیمە لە (26) كەس پێكهاتووە، دوای ئەوەی لە پێشوودا توانیان لە بەرزی (50) مەتر و لە نێو دوو كێوی بەرزەوە، لەنێو پێخەفێكی بچووك و بەستراو بە گورسێكەوە بخەون، لە دوا نمایشیاندا، توانیان لە بەرزی (209) مەتر، پێخەفەكانیان رابخەن و سەرخەوی خۆیان بكەن، كارەكەیان جێگەی مەترسی و رووبەڕوو بوونەوەی مەرگە، بەڵام هەموو ئەندامانی تیمەكە بەبێ ترس لەسەر كارە سەرشێتانەكەیان بەردەوام بوون و توانیان شەوێك تا بەیانی لە ئاسمانەوە بخەون. شوێنی خەوەكەشیان لە زنجیرە چیاكانی (پیانا) بوو كە دەكەوێتە وڵاتی ئیتاڵیا، بەرزی ئەو زنجیرە چیایە دەگاتە (164) پێ لەسەر ئاستی زەویەوە.