شێوازی دروستكرنی پیتزای باینجان
December 14, 2015
رەنگا و ڕەنگ
هه‌ویری پیتزا
8 دانه باینجان
خوێ و ئاڵه‌تی ره‌ش
كه‌وچكێك سیری هارراو
كوپێك په‌نیری مۆرتزێلا
كه‌وچكێكی سه‌وزه‌ی ریحانه‌ی وردكراو
چاره‌كه كوپێك سۆسی پیتزا
چاره‌كه كوپێك ئارد
چۆنێتی دروستكردنی:
باینجانه‌كه قاشی خڕخڕ ده‌كه‌ین و خوێی پێوه ده‌كه‌ین بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر، ئینجا ده‌یشۆینه‌وه و وشكی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئارد و خوێ و ئاڵهتهكه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و باینجانهكهی تێهه‌ڵكێش ده‌كه‌ین، دواتر سوری ده‌كه‌ینه‌وه له زه‌یتدا و ده‌یخه‌ینه ده‌فرێكی كون كونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆنه‌كه‌ی لێببێته‌وه.
فڕنه‌كه گه‌رم بكه، هه‌ویره‌كه بێنه و سۆسی بكه به‌سه‌ردا وبلاَوی بكه‌ره‌وه پاشان په‌نیر و سیر و ریحانكهی بكه به‌سه‌ردا یان هه‌ر سه‌وزه‌یه‌ك خۆت پێت خۆشه.
پاشان باینجانهكهی بكه‌ره سه‌ر و بیخه‌ره فڕنه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 خولهك تا ده‌برژێت.
خه‌ندان لایف-
