دروستكردنی په‌تاته به كاری
December 9, 2015
رەنگا و ڕەنگ
1 كیلۆ په‌تاته
نیو كیلۆ گۆشتی نه‌رمه یان 1 كیلۆ سنگی مریشك
4-5 پیاز
بیبه‌ری شیرین به پێی ئاره‌زوو
خوێ-به‌هارات-كاری-ترش یان لیمه‌ندۆزی یان لیمۆ
2 كه‌وچكی گه‌وره دۆشاوی ته‌ماته
چۆنێتی دروستكردنی:
په‌تاته‌كه به قاشی خڕ خڕ له‌ت بكه، گۆشته‌كه‌ش له‌ت له‌ت بكه بیشۆره و بیكوڵێنه و سوری بكه‌ره‌وه، ئینجا په‌تاته‌كه سوردهكهینهوه بەڵام تەنها كه‌مێك ئاڵ بێت.
پیازه‌كه به ئه‌ڵقه سور ده‌كه‌ینه‌وه بە هەمان شێوە كه‌مێك ئاڵ ببێت له‌گه‌ڵ بیبه‌ره‌كه، پاشان دۆشاوه‌كه ده‌توێنینه‌وه له ئاودا و به‌پێی پێویست خوێ و به‌هارات و كاری و لیمۆكه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا.
پیاز و په‌تاته و بیبەر و گۆشته‌كه پێكه‌وه ده‌خه‌ینه‌وه ده‌فرێكه‌وه، دۆشاوه‌كه‌ی ئاماده‌مان كردووه ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا و نیو كاتژمێر له‌سه‌ر ئاگرێکی کز دایده‌نێین و دایده‌گرین و له‌گه‌ڵ برنج پێشكه‌شی دەکەین.
تێبینی: كاری هه‌روه‌ك داودهرمانهكانی تر له دوكانه‌كان و ماركێته‌كان ده‌فرۆشرێت پێیده‌ڵێن كاری.
خه‌ندان لایف-
