ئەوینداری و خۆشەویستی دوور و نزیكی و گەورەیی و بچووكی نازانێت، سنوورەكانیش دەبەزێنێت لە نێوان ئەو كەسانەی ئاوێتەی عەشق و هەست و سۆزی یەكتر دەبن. گەورە ئەكتەری سینەما و فیلمی رووسیا (ئیڤان كراسكۆ)، لە ساڵانی بیستەكانی تەمەنیدا، یەكێك بووە لە ئەكتەرە ناودارەكانی رووسیا، تا ئێستاش لە كاری نواندن و ئەكتەری بەردەوامە كە تەمەنی (84) ساڵە، ئێستا لە یەكێك لە زانكۆكانی رووسیا وەك مامۆستایەكی زانكۆ لە بواری سینەمادا وانە دەڵێتەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ یەكێك لە قوتابیەكانی بە ناوی (ناتالیا شیفیل)ی (23) ساڵانە دەكەوێتە داوی ئەویندارییەوە، ئیدی رۆژێكیان لە وێستگەیەكی شەمەندەفەڕ ئەڵقەیەكی ئەڵماس پێشكەش بەو كچە بچووكە دەكات كە (60) ساڵ لە خۆی بچووكترە، كچەكەش دەستبەجێ بە داواكەی مامۆستا رەزامەند دەبێ و دواتریش زەماوەند دەكەن، ئیڤان كراسكۆ دەڵێ: تا (6) ساڵی دیكەش گەنجم و توانام ماوە، ئەوەندەی تەمەنیشم ماوە دەمەوێ لەگەڵ ناتالیا لە ژیانێكی پڕ خۆشەویستی و هەستەوە بژیم.