بووه‌ قه‌ڵه‌وتربن منداڵی جیهان

بووه‌ قه‌ڵه‌وتربن منداڵی جیهان
منداڵێكی هیندی به‌هۆی كێشی زۆره‌وه‌ نازناوی "قه‌ڵه‌وترین منداڵی جیهانی " پێبه‌خشراوه‌ ،ئه‌م منداڵه‌ ته‌مه‌نی 18 مانگه‌ و كێشی دوو ئه‌وه‌نده‌ی منداڵێكی ئاساییه‌،دایكی ئه‌م منداڵه‌ ده‌لێت "ئاره‌زووی بۆ خواردن زیاد له‌ پێویسته‌ و ناتوانین زاڵبین به‌سه‌ریدا،به‌لاَم ده‌ترسین توشی نه‌خۆشی بێت و بیكوژێت".

خێزانی ئه‌م منداڵه‌ له‌ پایته‌ختی هیندستان ده‌ژین، به‌لاَم هیچ كام له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانه‌ قه‌ڵه‌ونین و كێشیان زیاد نیه‌ و رۆژانه‌ خه‌رجیه‌كی زۆر ده‌كه‌ن له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی خواردن بۆ ئه‌م منداڵه‌یان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌فتانه‌ كێشی به‌رده‌وام زیاد ده‌كات و توانای هه‌ڵگرتنی زۆر گران ده‌بێت.

خه‌ندان لایف-
Top