ئەو هەنگاوانەی ئاسوودە و دڵخۆشت دەكەن
December 7, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- هەوڵبدە خەم لە هەموو شتێك نەخۆیت، كارەكان بە سادەیی و كێشەكان بە سانایی وەربگرە. ئەگەر زانیت كێشەیەك بێتاقەت و بێزارت دەكات، هەوڵبدە چارەی بكەیت، یان داوای یارمەتی لە كەسێكی دیكە بكەیت.
- هەردەم كەسێكی هێمن و لەسەرخۆ بە، هەروەها ئارام بگرە كاتێك رووبەڕووی كێشە و گرفت دەبیتەوە، ژیانت لە خۆت قورس مەكە و بە سادەیی بژی.
- ئەو ئەرك و كار و كەسانەی دەبنە هۆی نیگەرانی و بێزاریت، بە زووترین كات لێیان دوور بكەوە و هەوڵی ئەوە بدە لەلایەكی دیكەوە قەرەبوویان بكەیتەوە.
- رابردوو لە بیر بكە و بیر لە داهاتووت بكەرەوە، ئەوەی رۆیشت تازە ناگەڕێتەوە و پێویست ناكات خەمی بخۆیت، بۆیە كەسێك بە كە ئاراستەی ژیانت بەرەو داهاتووت بێت نەوەك دواوە.
- ئەرك و كاركردنت خۆشبوێت و تا لە كاتی دەوام و كاركردن بێزاریت پێوە دیار نەبێت، چونكە شێوەی رووخسار بەندە بە ئارامی دەروون و دوور دەكەویتەوە لە نەخۆشییەكانی پێست كە بە هۆی نیگەرانی و بێزاری تووشت دەبن.
- گرنگی بە خۆت بدە، لە بواری جل و بەرگ و پاك راگرتنی جەستە، تەنانەت ماوە ماوە وەرزش بكە و خۆت بە شتێكەوە خەریك بكە، وامەكە كە هەردەم تەنیا بیت و بیر بكەیتەوە.
- با خەو و خواردنت رێك و تەندرووست بن، چونكە جەستەت پێویستی بە خەوێكی باش و خواردنی باشە، ئەوەش دوو هۆكاری سەرەكییە لە نەرمی و جوانی و رەنگی سیمات و تەندرووستی پێستت.
- خۆت بێبەری مەكە لە ژیان، بە دڵی خۆت بژی، ئەگەر هەنگاوێك بۆت نەبوو، پێویست ناكات بێزار و نیگەران بیت، گەشبین و دڵكراوە بە، هەروەها هەوڵبدە هەردەم دەم بە پێكەنین بیت.
