دەبێتە دایكی بچووكترین (3) جمك

دەبێتە دایكی بچووكترین  (3) جمك
دوای ئەوەی دووگیان دەبێ و لە چاوەڕێی كۆرپەیەكی دەبێت، بەڵام دوای چەندین پشكنین بۆی دەركەوت كە سگەكەی زیاتر لە منداڵێكی هەڵگرتووە و لە دووانەش زیاترن، ئەو هەواڵە بەو ئافرەتە ئوستراڵییە درا كە ناوی (كلۆ دۆنستان)ی (22) ساڵە، دوای ئەوەی پشكنینی وردی بۆ دەكرێ و پێیدەڵێن، كە تەندروستی منداڵەكانت ناجێگیرە و بۆیە دەبێ بە نەشتەرگەری منداڵی ببی، لەو نەشتەرگەرییەش رەنگە یان خۆت گیان لە دەست بدەیت، یان منداڵەكانت دەرنەچن، ئەویش رازی بوو لەسەر گیانی خۆی بەخت بكات، لە پێناو مانەوەی منداڵەكانی، دوای نەشتەرگەرییەكی ورد، توانیان منداڵەكان رزگار بكەن، كە دوو كوڕ و كچێك بوو، ئەوەش لە دوو مانگ بەر لە وادەی منداڵبوونێكی ئاسایی ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا خۆشی سەلامەت بوو، بەڵام منداڵەكانی بچووك بوون، بە تایبەت كچەكە كە تەنیا (690) گرامە، واتە ئەوەندەی كۆنتڕۆڵێكی تەلەفزیۆنە، كوڕەكانیش هەر یەكە لە كیلۆگرامێك زیاتر بوون، لە هەمووی سەیرتر منداڵە بچووكەكەیە كە ئەوەندە بچووكە لەناو دەستێكدا جێگەی دەبێتەوە.
Top