9 ساڵه و كێشی 90 كیلۆیه؟
November 24, 2015
رەنگا و ڕەنگ
به‌پێی بلاَوكراوهكانی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی سومانی 9ساڵ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بری 14 كیلۆ برنج و 8 كیلۆ په‌تاته و 8 كیلۆ ماسی و 180 مۆز ده‌خوات،جگه له‌وه‌ی جوڵه‌ی زۆر كه‌مه و یاری له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ناكات ته‌نها داده‌نیشێت و ده‌خه‌وێت، هه‌ر بۆیه كێشی له ئێستادا گه‌یشتۆته ئاستێكی خراپ و مه‌ترسی بۆ ژیانی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده دایكی سومان هه‌وڵێكی زۆری داوه كه خواردنی لێ قه‌ده‌غه بكات به‌تایبه‌تی شیرینی بۆ ئه‌وه‌ی فریای بكه‌وێت و ژیانی له داهاتوودا تێك نه‌چێت، بهلاَم هه‌وڵه‌كانی بێ سود بووه و داوای هاوكاری له پزیشكان كردووه تا چاره‌سه‌ری بكه‌ن، پزیشكه‌كانی سومانیش ده‌ڵێن "پێویستی به پشكنینی زۆره و پێویسته به‌خێراترین رێگه زیادبوونی كێشی رابگیرێت، چونكه ره‌نگه توشی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار بێت وه‌ك نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ".
خه‌ندان لایف
