جل و بەرگ بۆ بەتریق دەدروێت

جل و بەرگ بۆ بەتریق دەدروێت
لە جیهاندا گرنگییەكی زۆر بە گیانداران دەدرێ، جگە لەو گیاندارە خۆماڵییانەی كە لەلایەن مرۆڤەوە خۆماڵی كراون، هەروەها یارمەتی و هاوكاری زۆربەی گیاندارانی كێویش دەدرێت، ئەوەتا ئەو پیاوە ئوستڕاڵییە، كە حەز و خولیای باڵندەی بەتریقە، تەمەنی (109) ساڵە و زۆربەی تەمەنی لە خزمەتكردنی ئەو باڵندەیە بەسەر بردووە، تەنانەت رۆژانەی ژیانیشی لەگەڵ بەتریقدا بەسەر دەبات، ئەو پیاوە ناوی (ئەلفرید دایت)ە، لە وڵاتی ئوستڕاڵیا دەژی، لە ساڵی (1932)وە دەستی بە كاری چنین و دوورینی جلوبەرگ كردووە، لەو كاتەی كە بینی خوشكێكی خۆی جلێك بۆ كوڕەكەی دەدوورێت، ئەویش ئەو بیرۆكەیەی بۆ دێ، كە جلی جوان بۆ بەتریقە هاوڕێكانی بدوورێت و جوانیان بكات، بەم چەشنە ئەلفرێد، رۆژانە چەندین جلی بچووكی بۆ بەتریقەكان دروست دەكرد و ئەوەی نزیكی بووایەوە لەبەری دەكردن، ئەو دوورگەیەی ئەو پیاوە لەوێ جلی بۆ بەتریقەكان دروست دەكرد پێدەگوترێ (كەنداوی فیلیپ)، كە نزیكەی (3200) بەتریق لەو ناوچەیەدا دەژین، بە بۆچوونی ئەو پیاوە، چونكە بەتریقیش گیانی هەیە دەبێ وەك مرۆڤ جوان بكرێت و جلێكی لەبەربێ تا لە سەرما و سۆڵە بپارێزرێت.
Top