كوردستان، پڕە لە شوێنەوار كە مێژوویان بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، بەهۆی پێگەی كوردستان كە لەو شوێنە جوگرافیەدایە، وایكردووە چەندین هۆز و نەتەوە لەسەر ئەو زەویە بژین، كارەكانیشیان تا ئێستاش دەدۆزرێنەوە، ئەوەی دەیبینن درێژترین و كۆنترین تەختە بەردینی نووسراوە لە كوردستان دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش هەڵگیراوە، مێژووی ئەو تەختە بەردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەكان، كە ئەو كات پاشای ساسانی نەرسە حوكمڕانی ئەو سەردەمە بووە، دوای ئەوەی لەلایەن پاشاوە فەرمانی دروستكردنی مۆنۆمێنتێكی پەیكۆڵی دەردەكرێ، كە مەزەندە دەكرێت لە ساڵانی نێوان (293 – 302) زایینی بووبێت، شوێنی مۆنۆمێنتەكە دەكەوێتە دۆڵێك لە رۆژئاوای ناوەڕاستی زنجیرە چیاكانی زاگرۆس، كە زیاتر بەرزاییەكانی باشووری شاخی قەرەداغ لە شاری سلێمانی دەگرێتەوە و نزیكەی (100) كیلۆمەتر لە باشووری شاری سلێمانییەوە دوورە، دانانی ئەو مۆنۆمێنتە بۆ پێدانی متمانە و پەسندكردنی پاشای نەرەسەی ساسانی بوو، تا ئەو شوێنە ببێتە ئیمپراتۆریەتی ساسانییەكان، دەقە نووسراوەكە هەشت چینی بەردەكانە و كە تێكڕای هەمووی (46) دێڕە، بە پێچەوانەوە دەقی ئەشكانی پێكدەهێنێت، كە لە (43) دێڕە و لە (7) چیندا داپۆشراوە، نزیكەی (106) بەردی نووسراو كە بۆ هەردوو زمانی پەهلەوی و ساسانی دەگەڕێتەوە، ئەم بەردانەی پەیكوڵی دەریدەخات كە سەردەمی ئەوكاتە دوو ریانێكی رێڕەوی ستراتیژی دڵی ئیمپراتۆرێكی مەزن بووە، هێمای نووسینەكان زۆر بە جوانی هەڵكەندراوە، تەنانەت وشەكان و بۆشایی نێوانیان بە رێكی و نەخشەوە نووسراون، بۆیە پێیدەگوترێت یادگارییەكی مەزن، چونكە خوێندنەوەی ئاسانە و سادەیە و روونە.