كۆمپانیاكانی ئاو خاوێن كردنه‌وه فێڵت لێنه‌كه‌ن
November 23, 2015
رەنگا و ڕەنگ
ئامێریك به‌كاردینێت پیی ده‌لێن ئامێری شیكه‌ره‌وه كه له هه‌ر لایه‌ك جه‌مسه‌ری ئه‌له‌منیۆم و جه‌مسه‌ری ئاسنی هه‌یه به‌وه‌ش ده‌توانێت ئاوی خۆیان و ئاوی مالە‌وه‌تان له یه‌ك كاتدا بپشکنێت، ئه‌و دوو جه‌مسه‌ری لایه‌ك ده‌كاته ناو ئاوی خۆیان و دوو جه‌مسه‌ری تر ده‌كاته ناو ئاوی ماله‌وه‌تان.
دوای چه‌ند خولەکیک ئاوی خۆیان به ڕوونی ده‌مینیته‌وه و ئاوی ماله‌وه‌تان نیشتوه‌كی قاوه‌یی په‌یدا ده‌كات وه‌ك له وینه‌كه دیاره، ئینجا پێت ده‌لیت كه ئه‌وه پیسیه‌كه‌یه و ئاوه‌كه‌تان بۆ خواردنه‌وه نابیت! دواتر باسی ئامیری ئاو خاوین كردنه‌وه‌ت بۆ ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات پیت بفرۆشیت كه نرخه‌كه‌ی زیاتر له 500 دۆلاره!.
ئایا ئه‌و نیشتوه قاوه‌ییه پیسیه؟
دلنیابه ئه‌وه پیسی نیه به‌لكو ژه‌نگی ئاسنه و ئامیری شیكه‌ره‌وه دروستی ده‌كات و فیلت لی ده‌كات؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسن چالاكتره له ئه‌له‌منیۆم بۆیه جه‌مسه‌ری ئاسن كارلیك ده‌كات له‌گه‌ڵ ئایۆنی هایدرۆكسید و ژه‌نگی ئاسن دروست ده‌بیت، ئاوی خۆیان كاره‌با ناگه‌ینیت به‌لام ئه‌گه‌ر بریك خویی چیشتی تیبكه‌ین هه‌مان شت روده‌دات.
ئامیری ئاو خاوین كردنه‌وه چ ده‌كات؟
ئامیری ئاو خاوین كردنه‌وه TDS له ئاو كه‌م ده‌كاته‌وه، TDS واتا مه‌عده‌نه تواوه‌كان له ئاودا، ئاوی ماله‌وه TDS ی زۆره 200 یان زیاتره ئه‌م ئامێره ده‌یكاته نزیكه‌ی 10یان كه‌متر.
ئه‌وان ده‌لین ئاوی TDS به‌رز بۆ خواردنه‌وه ناشیت و زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌ینیت کە بنەمای زانستی نی یە ئاوەکە تەندروسە.
خەندان لایف
