ساڵی (2015) لە دیدی پسپۆڕانی جوانكاریدا، وەك وەرزێكی لاسایی كردنەوەی مۆدەكانی كلاسیك و دووبارەی شێوازەكانی ساڵانی حەفتاكانە، بە تایبەت لە مۆدی جلی ماڵەوەدا، ساڵانی حەفتاكان، زیاتر جلی تەسك و رەنگاوڕەنگ باو بوون، جگە لەوەی چەندین ساڵە بایەخێكی تەواو بە جلی ماڵەوە نەدراوە، دواجار لە ساڵی 2015 پسپۆڕانی جوانكاری، هەر تەنیا جلی دەرەوەیان بە گرنگ نەزانی، بەڵكو جەختیان لەسەر جوانی جلی ماڵەوەش كردەوە، دیارە گرنگترین جلیش لەو جلانەی كە لە ماڵدا دەپۆشرێن رۆبی ماڵە، رەنگە زۆربەی خانمان بە لەبەر كردنی قاتی بیجامە بێزار و نیگەران بن، چونكە خەوی شەوانە پێویستی بە جلێكی نەرم و نیانە، بە تایبەت لەم وەرزەی ساڵدا كە كەشوهەوا ناجێگیرە و رەنگە لە چەند چركەیەدا سەرما و سۆڵە لە جەستەت بدات و نەخۆش بكەویت، دەكرێ لە دوای خۆشووشتن و بەر لە خەوتن، دەتوانی رۆبێكی نەرم لەبەر بكەیت، جوانی و سوودی رۆب لەوەدایە كە لەبەر كردن و لەبەركردنەوەی ئاسانە، هەوڵبدە ئەو رۆبانە لەبەر بكەیت كە كێشیان سووكە و قورس نین، لە بارەی رەنگیشەوە دەتوانی چەند رۆبێكی رەنگاورەنگت هەبن.