هەردوو چاوانی هەر مرۆڤێك لە رەنگێكە، كە ئەوەش بە پێی پێكهاتەی خانەكانی ناو گلێنەی چاوەكانەوە كە ماددەیەكی تێدایە رەنگەكە نیشان دەدات، بەڵام زیاتر رەنگەكانی رەش و قاوەیی زۆرترن لە هەموو رەنگەكانی دیكەدا، هەندێ جاریش رەنگی چاوی هەندێ كەس ناوازە و جیاواز دەبن لەگەڵ هەر مرۆڤێكی ئاسایی، وەك ئەو كچە نمایشكارە، كەچاوەكانی دوو رەنگە، (سارە ماكدانیال) كاری نمایشكاری جلوبەرگ دەكات، رەنگی چاوێكی شینە و ئەوەی دیكەش لە شێوەی قاوەیی و زەرد دەردەكەوێ، وێڕای ئەوەی كە گەورەیی و جوانی چاوەكانی ئەو كچە ئەمریكییە كاتێك وێنەكانی بڵاودەكرایەوە، كە ببوە جێی سەرنجی زۆربەی رخنەگران كە دەیانگوت ئەوە كاری فۆتۆشۆپە، بەڵام دواتر ویستی ئەو كارە بسەلمێنێت و لە بەرنامەیەكی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی بەشداری كرد، جگە لەوەی كە دكتۆرێكی چاوی هێنابوو، تا لە دروستی حالەتەكە ئاگادار بێت و روونكردنەوە بە ئامادەبووان بدات، كە ئەمەش بە حاڵەتێكی دەكمەن دادەنرێت.