پێڵاوی لاسـی بالێرنا

پێڵاوی لاسـی بالێرنا
مۆدەیەكی شیك و ناوازە ئەگەرچی جیاوازییەكی ئەوتۆ لە نێوان ئێكسسوار و كەرەستەكانی جوانكاری هاوین و پاییزدا نییە، بەڵام هەمیشە دەبێ گۆڕانكاری لەگەڵ گۆڕانی وەزرەكاندا هەبێ، چونكە پۆشینی هەمان پێڵاو یان سەندەڵی وەرزی هاوین لە پاییزدا، جوانیت دەشێوێنیت و شیاو نابێت، بەڵام خۆ دەتوانی گۆڕانكاری لە شێواز و رەنگی كەرەستەكانت بكەیت، كاتێك لە وەرزی پاییزدایت، رەنگە پێڵاوەكانی هاوینە بۆ پاییز شیاو نەبن، چونكە ئەو وەرزە رەنگەكان زیاتر بایەخیان پێدەدرێت و پلەی گەرماش كەم دەبێتەوە و كەشی ئەو وەرزە سارد دەبێ، بۆیە ئەگەر پێڵاوێكی هاوینەت لەپێی بێت، ئەوكاتە پێیەكانت بەهۆی سەرماوە تووشی قلیشان و وشك بوون دەبێ، بۆ ئەوەی پێیەكانت بپارێزیت دەبێ شێوازێكی تازە لەپێی بكەیت، هەروەها مۆدێكی شایستە بێت تا لەگەڵ جلوبەرگ و شێوازی جەستەت شیاو بێت، ئەو پێڵاوانە هەم سەندەڵ و هەمیش پێڵاوە لە مۆدی (لاسی ئەپ بالێرینا - Lace up Ballerina)، كە بە قەیتانە و تەڵی لە پێشەوەی هەیە، ئەو قەیتانانەش لە شێوەی گوڵ و ئاڵۆز دەبەسترێت، خانمانیش دەتوانن ئەو مۆدە پێڵاوە لەگەڵ پانتۆڵی جینز و قوماش و هەروەها تەنوورە و سترێج لەبەر بكەن، بە تایبەت ئەگەر بەشی خوارەوەی پانتۆڵەكان كراوە و فراوان بێت.
Top