شوكوڵاته‌ی گوێز هیندی و پسكیت
November 17, 2015
رەنگا و ڕەنگ
170 گرام پسكیتی هارراو
150 گرام گوێزی هیندی
50 گرام زه‌یت
قوتویه‌ك له شیره ئاماده‌كراوه‌كان یان شیری شل هه‌ر جۆرێك بێت.
قاڵبێكی شوشه‌ی ناو فڕن
175 گرام شوكولاَته
چۆنێتی دروستكردنی:
پسكیته هارراوه‌كه ده‌كه‌ینه ناو ده‌فرێكه‌وه و گوێزی هیندیه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا و تێكه‌ڵی ده‌كه‌ین، پاشان زه‌یت و شیره‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا و تێكی ده‌ده‌ین و جوان تێكه‌ڵی ده‌كه‌ین.
دواتر ده‌یخه‌ینه قاڵبه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی 12 خوله‌ك ده‌یكه‌ینه ناو فڕنه‌وه له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی 200.
پاشان له فڕنه‌كه ده‌ری ده‌كه‌ین و شوكولاَته‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌یخه‌ینه خوارووی به‌فرگره‌وه دواتر پێشكه‌شی ده‌كه‌ین دەکرێ پارچە پارچەی بکەین یان هەر بەو شێوەیەی خۆی پێشکەشی بکەین.
خه‌ندان لایف
